پەکەکە ناسنامەی ”میتە دەستگیرکراوەکان“ ئاشکرا دەکات
بەپێی هەواڵی میدیاکانی پەکەکە، جەمیل بایک و بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکانی کەجەکە رایانگەیاندووە، ساڵی 2017 بۆ پەکەکە ساڵێکی ”سەخت و دژوار“ بووە و پێشبینیش دەکەن لە ساڵی ئایندەدا، دەسەڵاتی رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و پارتەکەی، هەڵبووەشێتەوە.
جەمیل بایک و بەسێ هۆزات هەروەها رایانگەیاندووە، ”لە ماوەیەکی نزیک“دا، ناسنامەی ئەو کارمەندانەی دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت)، ئاشکرا دەکەن، کە لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کراون.
باسنیوز
