گۆڕان بۆ جارێکی دیکە داوایەک لە حەیدەر عەبادی دەکات.. ببینە داواکەی گۆڕان چییە؟

گۆڕان بۆ جارێکی دیکە داوایەک لە حەیدەر عەبادی دەکات.. ببینە داواکەی گۆڕان چییە؟
پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق بەیاننامەیەک دەردەکات و تێیدا داوای دەستوەردانی عێراق لە کاروباری ھەرێمی کوردستان دەکات.



رۆژی سێشەممە 16/12/2017، ھۆشیار عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان لە بەغدا، لە بەیاننامەیەکدا داوا لە ھاووڵاتییانی بەغدا، ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکات، ”راپەڕین بکەن بۆ سەرخستنی خۆپیشاندەران“ی سنووری پارێزگای سلێمانی کە دەیان فەرمانگە و بارەگای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییانیان بە ناوی خۆپیشاندانەوە سووتانووە.



ھۆشیار عەبدوڵڵا بەبێ ئاماژەکردن بەوەی حکوومەتی عێراق گەمارۆی ئابووری خستووەتە سەر گەلی کوردستان و مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان نانێرێ، رایگەیاندووە، بەھۆی درەنگکەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان، دەبێ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەڵبووەشێتەوە، کە ”داواکاریی خۆپیشاندەرانە“.



ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان گلەیی لە حکوومەتی عێراق و حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دەکات، بەهۆی ئەوەی دەست لەکاروباری ناوخۆی ھەرێمی کوردستان وەرنادەن و ”خۆیان لە بەرپرسیارێتییەکانیان لە ھەرێمی کوردستان دەدزنەوە“.



پێشتریش تاڤگە ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق داوای لە عەبادی کردبوو، دەستێوەردان لە کاروباری هەرێمی کوردستان بکات.


باسنیوز
Top