بەرپرسێکی ئاسایش: هێزێکی زۆری پێشمەرگە کۆکراونەوە و چاوەڕوانی هێزە عێراقییەکان دەکەن

 بەرپرسێکی ئاسایش: هێزێکی زۆری پێشمەرگە کۆکراونەوە و چاوەڕوانی هێزە عێراقییەکان دەکەن
لە سنووری گەرمیان، هێزەکانی سەر بە سوپای عێراق و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، داوا لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکەن، لە چەند ناوچەیەک بکشێنەوە، لە بەرامبەریشدا پێشمەرگە هێزەکانی کۆدەکاتەوە.



ڕائید سمکۆ عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی شارەدێی کۆکز، ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو لەلایەن ھێزە عێراقییەکانەوە فەوجەکانی پێشمەرگە لەسنووری (شێخ باوە) ئاگادار کراونەتەوە بۆ چۆڵکردنی سەنگەرەکانیان و پاشەکشەکردنیان بۆ ئەو شوێنانەی کە لە ساڵی 2003 تێیدا بوون“. گوتیشی: ”ئەوان دەڵێن فەرمانیان لە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە وەرگرتووە“.



ئاماژەشی بەوە کرد کە هێزەکانی پێشمەرگە لە شوێنەکانی خۆیان دان و ”هیچ فەرمانێکیان لە سەرووی خۆیان“ەوە پێ نەگەیشتووە.



ئەو بەرپرسەی ئاسایش لە گەرمیان ئەوەی ئاشکرا کرد: ”ھێزێکی زۆری پێشمەرگە و ئاسایشی گەرمیان و پۆلیسی گەرمیان لە کۆتا خاڵی پشکنینی (قەڵا) لەسنووری شارەدێیی گوڵاڵە کۆکراونەتەوە و چاوەڕێی ھاتنی سوپای عێراق دەکەن، تا بزانین بەنیازی چین؟ بەڵام تا ئێستا ھیچ جووڵەیەکیان نەکردووە".



باسنيوز
Top