سبه‌ینێ ده‌وامى ئاسایی قوتابخانه‌كان هه‌یه
په‌روه‌رده‌ى ڕانیه ڕایده‌گه‌یه‌نێت، كه سبه‌ى سێشه‌ممه 25 / 12 / 2017 ده‌وامى قوتابخانه‌كان هه‌یه، هاوكات داواش ده‌كرێت، ده‌رگاى قوتابخانه‌كان به‌ڕووى قوتابیاندا بكرێته‌وه.
یوسف ناودشتى، لێپرسراوى ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى ڕانیه ڕاگه‌یاند: "له گشت ناوه‌نده‌كانی خوێندن (قوتابخانه، خوێندنگا، باخچه‌ی منداڵان ) له‌سنووری په‌روه‌رده‌كه‌مان، سبه‌ى سێشه‌ممه هاوشێوه‌ی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌شاری سلێمانی له‌سنووری په‌روه‌رده‌ی ڕانیه‌ش ده‌وامی ئاسایی هه‌یه".
هاوكات، په‌روه‌رده‌ى ڕانیه، داوای له مامۆستایان كرد، ده‌رگای ناوه‌نده‌كانی خوێندن به ڕووى قوتابیاندا بكه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ى ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواى شارى سلێمانى له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوایان له به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه‌كان كرد، تادهستپێكردنی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌م كه 7/ 1 / 2018 ده‌ستپێده‌كات، كارئاسانی بۆ مامۆستایان له شێوازی ده‌وامكردنیان، بكه‌ن.
به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگهیهندراوهكهیان ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ئه‌و مامۆستایانه‌ى ناتوان هاتوچۆ بكه‌ن یان له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك له قوتابخانه ئاماده نابن، ده‌تواندرێت له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كارگێڕی و مامۆستایانی دیكه‌ى قوتابخانه‌كانه‌وه كاره‌كانیان ته‌واو بكرێت به‌تایبه‌تی له‌دانانی پرسیاردا، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌توانرێت له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی پسپۆڕی بابه‌ته‌كانیانه‌وه، پرسیاره‌كان ئاماده‌بكرێن .
bas news-
