ئه‌شواق جاف: سڕینه‌وه‌ی نووسینی كوردی له‌سه‌ر فۆرمی خۆراك پێشێلكارییه‌كی زه‌قی ده‌ستووره
جاف لە لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، ئاماژەی داوە كە لە دەستووی عێراقدا هاتووه پێویسته زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌سه‌ر هه‌موو به‌ڵگه‌نامه و دیكیۆمێنتهكان و په‌راوه فه‌رمییه‌كانی عێراقدا هه‌بێت، ئێستەش كه زمانی كوردی لادراوه، ده‌ستوور پشتگوێ خراوه.
ئه‌شواق جاف حكومه‌تی عێراق و وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق تۆمه‌تبار ده‌كات به دانی كۆمه‌ڵێك بریاری سیاسی ناده‌ستووری و راشیگه‌یاند سڕینه‌وه‌ی نووسینی كوردی له‌سه‌ر فۆرمی خۆراك به‌شێكه له‌و پرۆگرامه سیاسییه پیلان بۆ دانراوه‌ی حكومه‌تی عێراق و به‌رده‌وامبوونه له‌و پێشێلكاریه زه‌ق و روونه‌ی سه‌رانی عێراق بۆ سه‌ركوتكردنى كوردستان گرتوویانه‌ته به‌ر.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده راشیگه‌یاند رێگه‌چاره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سكاڵایه، پێویسته ئێمه له مه‌حكه‌مه‌ی نیشتیمانی سكاڵا تۆمار بكه‌ین .
bas news-
