پارتی وه‌ته‌ن: ئه‌گه‌ر بێینه ده‌سه‌ڵات په‌كه‌كه و فه‌تحوڵڵا گوله‌ن له‌ناو ده‌به‌ین
دۆغو پێرینچه‌ك سه‌رۆكی پارتی وه‌ته‌نی توركیا، له كاتی به‌شداریكردنی له كۆنفراسێكدا له (زۆرگوڵ) داوا له خه‌ڵك ده‌كات ده‌نگ به پارته‌كه‌ی بده‌ن، تا بتوانێت بێته ده‌سه‌ڵاته‌وه، چونكه به هاتنی پارتی وه‌ته‌ن بۆ ده‌سه‌ڵات، په‌كه‌كه و فه‌تحوڵڵا گوله‌نییه‌كان كۆتایی پێدێت.
ئه‌و ده‌ڵێ "ره‌نگه ئه‌وان بتوانن چه‌كی ئه‌تۆم پارچه پارچه بكه‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن وڵاتی توركیا پارچه پارچه بكه‌ن. یه‌كه‌م كاری ئێمه ئه‌وه‌یه توركیا كۆبكه‌ینه‌وه و نه‌یه‌ڵین پارچه پارچه بێت".
ئه‌و باسی له پلانێكی ئه‌مریكا كرد، كه ده‌یه‌وێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئیسرائیلی دووه‌م دروست بكات، ئه‌ویش له عێراق و سووریا و ئێران و توركیا، به‌ڵام پێویسته توركیا به‌و چه‌كانه‌ی هه‌یه‌تی رێگه له‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌مریكا بگرێت و نه‌یه‌ڵێت دووه‌م ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له ناوچه‌كه دروست بێت.
باسنيوز
