پوتین: بڕیاری جێبەجێکردنی سەربەخۆیی کوردەکان ھێشتا چالاکە

 پوتین: بڕیاری جێبەجێکردنی سەربەخۆیی کوردەکان ھێشتا چالاکە
سەرۆک کۆماری رووسیا، لە کۆنگرەی ساڵانە دا، ئاماژە بەوە دەدات، کە بڕیاری جێبەجێکردنی سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستان ھێشتا چالاکە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/12/2017، ڤلادیمێر پوتین لەمیانی کۆنگرەی ساڵانەی خۆی، کە بۆ نزیکەی 1500 ڕۆژنامەنووسی جیھان ڕێکخرابوو، ڕایگەیاند: "پەیوەندییەکی مێژووییمان لەگەڵ کورد ھەیە".

سەرۆک کۆماری رووسیا، ئەوەشی خستە روو: "ھیچ شتێک ناتوانێ رێگریمان لێبکات لە ھێشتنەوە و بەرەوپێشبردنی پەیوەندی باشمان لەگەل کوردانی عێراق، تائێستاش کۆمپانیاکانمان لە کوردستان کار دەکەن".

جەختی لەوەش کردەوە، کە پەیوەندییەکی باش و متمانەداریان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەیە، بڕیاری جێبەجێکردنی سەربەخۆیی کوردەکان ھێشتا چالاکە.











باسنيوز
Top