کۆیە.. پۆلیس نزیکەی 130 ماتۆڕسکیلی لەناوبرد
زاھیر محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتوچۆی کۆیە، ڕاگەیاند: "بەھۆی نەبوونی تابلۆ و پێشینەوە، ھێزەکانمان لە ماوەی ڕابردوودا لە سنووری شاری کۆیە و دەوروبەری 129 ماتۆڕسکیلیان دەست بەسەردا گرتبوو".
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتوچۆی کۆیە، ئەوەشی خستە روو: "بەپێی یاسای وەزارەتی ناوخۆ و ھاتوچۆ،ئەو جۆرە ماتۆڕسکیلانە نادرێنەوە خاوەنەکانیان و دەبێت لەناوببرێن، بۆیە ئەمڕۆ چوارشەممە گشت ماتۆڕسکیلەکانمان بە شۆفەڵ پانکردنەوەی".
ئاشکراشی کرد، کە لەو جۆرە چالاکیانە بەردەوام دەبن و ھەرکەسێک بیەوێت ماتۆڕسکیل لێبخوڕێت دەبێت بە پێی مەرجی ھاتوچۆ بێت، بە پێچەوانەوە دەستی بەسەردا دەگیردرێت و لەناو دەبرێت.
bas news-
