کۆیە.. پۆلیس نزیکەی 130 ماتۆڕسکیلی لەناوبرد

کۆیە.. پۆلیس نزیکەی 130 ماتۆڕسکیلی لەناوبرد
بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتوچۆی کۆیە، ئاماژە بەوە دەدات، کە ئەمڕۆ چوارشەممە 13/12/2017، بەھۆی نەبوونی مەرجی ھاتوچۆ تێیاندا، نزیکەی 130 ماتۆڕسکیلیان لەناوبردووە.



زاھیر محەمەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتوچۆی کۆیە، ڕاگەیاند: "بەھۆی نەبوونی تابلۆ و پێشینەوە، ھێزەکانمان لە ماوەی ڕابردوودا لە سنووری شاری کۆیە و دەوروبەری 129 ماتۆڕسکیلیان دەست بەسەردا گرتبوو".


بەڕێوەبەری پۆلیسی ھاتوچۆی کۆیە، ئەوەشی خستە روو: "بەپێی یاسای وەزارەتی ناوخۆ و ھاتوچۆ،ئەو جۆرە ماتۆڕسکیلانە نادرێنەوە خاوەنەکانیان و دەبێت لەناوببرێن، بۆیە ئەمڕۆ چوارشەممە گشت ماتۆڕسکیلەکانمان بە شۆفەڵ پانکردنەوەی".



ئاشکراشی کرد، کە لەو جۆرە چالاکیانە بەردەوام دەبن و ھەرکەسێک بیەوێت ماتۆڕسکیل لێبخوڕێت دەبێت بە پێی مەرجی ھاتوچۆ بێت، بە پێچەوانەوە دەستی بەسەردا دەگیردرێت و لەناو دەبرێت.

bas news-
Top