بابەتە ژینگەییەكان بە پرۆگرامی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە زیاد دەكرێن

 بابەتە ژینگەییەكان بە پرۆگرامی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە زیاد دەكرێن
بە ئامانجی فراوانكردنی هۆشیاریی ژینگەیی لە ناوەندەكانی خوێندن، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە ڕێك كەوتن لەسەر زیادكردنی بابەتەكانی ژینگە لە پرۆگرام و سمیناری ژینگەیی لە ناوەندەكانی خوێندندا.

دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ 13/12/2017 بڵاو كراوەتەوە و ڕای دەگەیەنێت "بە ئامانجی فراوانكردنی هۆشیاریی ژینگەیی لە ناوەندەكانی خوێندن، وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە، لەسەر زیادكردنی بابەتەكانی ژینگە لە پرۆگرام و سیمیناری ژینگەیی لە ناوەندەكانی خوێندن ڕێك كەوت".

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە "لە كۆبوونەوەی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری ژینگە و وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمدا بۆ زیادكردنی بەرنامەی هۆشیاریی ژینگەیی لە پرۆگرامەكانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و سازكردنی سیمیناری هۆشیاری ژینگەیی بۆ قوتابیان لە ناوەندەكانی خوێندن و دانانی بەرنامەی ژینگەیی لە تەلەفزیۆنی پەروەردەیی بە ئامانجی زیاتر گرنگیدان بە ئاستی هۆشیاری ژینگەیی لە پێناو پاراستنی ژینگەی كوردستان، پلانی هاوبەش داندراوە".











باسنیوز
Top