سلێمانی.. لە ڕووداوێک‌دا منداڵێکی ساوا گیانی لەدەست دا
به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوه له شاره‌دێی بازیانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا.
ئیقبال محه‌مه‌د، گوتەبێژی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی سلێمانی ڕاگەیاند: " ئەمڕۆ شەممە (9-12-2017) بنکەی پۆلیسی بازیان پێیان راگەیاندین، منداڵێک بەناوی (م، ج، ئ) ی تەمەن دوو ساڵ، ڕەگەزی مێ، بەهۆی شێلانی لەلایەن ئۆتۆمۆبێلێکەوە گیانی لەدەست داوه".
گوتیشی: "دوای دەستگیرکردنی شۆفێره‌كه و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمۆبێله‌كه، بنكه ی پولیسی بازیان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕووداوه كردووه‌ته‌وه و ته‌رمه‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادیی سلێمانی كراوه".
bas news-
