سلێمانی.. لە ڕووداوێکدا منداڵێکی ساوا گیانی لەدەست دا

سلێمانی.. لە ڕووداوێکدا منداڵێکی ساوا گیانی لەدەست دا


به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوه‌ له‌ شاره‌دێی بازیانی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا.



ئیقبال محه‌مه‌د، گوتەبێژی پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی سلێمانی ڕاگەیاند: " ئەمڕۆ شەممە (9-12-2017) بنکەی پۆلیسی بازیان پێیان راگەیاندین، منداڵێک بەناوی (م، ج، ئ) ی تەمەن دوو ساڵ، ڕەگەزی مێ، بەهۆی شێلانی لەلایەن ئۆتۆمۆبێلێکەوە گیانی لەدەست داوه‌".

گوتیشی: "دوای دەستگیرکردنی شۆفێره‌كه‌ و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌، بنكه ی پولیسی بازیان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕووداوه‌ كردووه‌ته‌وه‌ و ته‌رمه‌كه‌ش ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادیی سلێمانی كراوه‌".

bas news-
Top