په‌روه‌رده‌ی فره‌یی
له‌به‌رده‌وامێتی كار و چالاكیه‌كانی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی بنه‌ڕه‌تی ڕاگری كۆلێژ (پ.ی.د.سیروان عاره‌ب) و ( م.سامان احمد ) یاریده‌ده‌ری ڕاگر پێشوازیان كرد له (مامۆستا عبدالرحمن صدیق) كه بانگهێشت كرابوو بۆ پێشكه‌شكردنی سمینارێك له‌باره‌ی فره‌یی و پێكه‌وه ژیان، جێی ئاماژه‌یه كه‌وا ماوه‌ی دوو ساڵه بابه‌تی په‌روه‌رده‌ی فره‌یی له‌كۆلێژه‌كه‌مان بۆته بابه‌تێكی سه‌ره‌كی خوێندنه و له‌میانه‌یدا چه‌ندان چالاكی ئه‌نجام دراوه وه‌ك: (سه‌ردانی شوێنه ئاینیه‌كان و سه‌نته‌ری خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و خانه‌ی بێ نه‌وایان و خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان و ...) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌م هه‌فته‌یه به‌ڕێز مامۆستا عبدالرحمن بابه‌تێكی پێشكه‌ش به قوتابیانی قۆناغی دووه‌می به‌شی كۆمه‌ڵایه‌تی كرد له‌باره‌ی په‌روه‌رده‌ی فره‌یی ، به‌ڕێزیان له‌وته‌كانی تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند لایه‌نێك له‌وانه: كه‌سمان ده‌ستمان نییه له‌هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگ و ناو و شوێنی له‌دایك بوونمان و نازناو و ... بۆیه پێویسته یه‌كتر قبوڵكردنمان له‌لوتكه بێت و ئازادانه بیر‌و بۆچوونه‌كانمان بخه‌ینه ڕوو و ئیڕاده‌مان هه‌بێت بۆ پێكه‌وه ژیان و هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ یه‌كتری، به‌هیوای ئه‌وه‌ی كلتووری فره‌یی و پێكه‌وه ژیان ببێته به‌شێكی دانه‌بڕاو له‌ژیانمان.
