خانەقین.. میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بازگەی نوێ دادەنێن
شێخ جەعفەر مستەفا، بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند: "ئەوەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دەیکەن، تاوانکارییە و وێرانکردنی خانەقینە، ئەگەرنا ناکرێت بەم شێوەیە بەردەوامی بەدۆخی ئەو ناوچانە بدرێت، چونکە لەوێ تاوانکاری گەورە دەکرێت ھەرچی ماڵی کوردە تاڵانکراون سووتاون، خەڵکی کورد دەستگیر دەکرێن خەڵکی سڤیل دەڕفێنرێن، بۆیە سەرجەم ئەو تاوانانەی ئەنجام دراون، حکوومەتی عێراق لێی بەرپرسیارە".
بەرپرسی لقی خانەقینی پارتی، ئەوەشی روون کردەوە، کە ئێستا حەشدی شەعبی لە زۆر شوێنی تازە بازگەیان داناوە، خەڵک دەپشکینن گومانیان ھەبێت کوردە دەستگیری دەکەن لەماویە رابردوو خەڵکێکی زۆر بێ سەروشوێن کراوە".
گوتیشی: "میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، دەستیان بەسەر بیرە نەوتییەکانی نەفتخانە گرتووە، تەواوی نەوتەکەیان ھەراج فرۆش دەکرێت بۆ بەرژەوەندی ئەوان".
باسنیوز
