دایکێک لە سەردەشت بە سکێک چوار کچی بوو
بەپێی هەواڵی میدیا خۆجێیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2017/12/6 لە یەکێک لە ناوەندە پزیشکییەکانی سەردەشت، بە سکێک چوار منداڵی کچی بووە و هەموویان تەندروستن و هەرکامەیان یەک کیلۆ و 100 گرام کێشیانە.
بە گوتەی پزیشکەکان، ئێستا دوو لەو منداڵانە لە بەشی منداڵان و ئەو دووەکەی دیکەش لە بەشی چاودێریی چڕ و لە "ICU" ڕاگیراون و ڕەوشی تەندروستییان لەبارە.
دایکی ئەو منداڵانە خانمێکی تەمەن 33 ساڵ و جاری دووەمە منداڵی دەبێت و پێشتر بە شێوەی ئاسایی منداڵی بووە و ئەمجارەیان بەهۆی "نەزۆکی" لەژێر چاودێریی پزیشک و خواردنی دەرماندا ئەم مندالانەی بووە.
باسنيوز
