هۆزە عەرەبییەکانی نەینەوا: ئەمریکا هێزێک دەنێرێتە دەشتی نەینەوا

هۆزە عەرەبییەکانی نەینەوا: ئەمریکا هێزێک دەنێرێتە دەشتی نەینەوا


گوتەبێژی هۆزە عەرەبییەکانی دەشتی نەینەوا رایدەگەیەنێت، کە ئەمریکا بڕیاری داوە هێزێکی تایبەت بنێرێتە دەشتی نەینەوا، بۆ پاراستنی خەڵکی ناوچەکە.



موزاحم ئەلحوێت، گوتەبێژی هۆزە عەرەبییەکانی دەشتی نەینەوا راگەیاند، چەکدارانی حەشدی شەعبی دەستیان بە تاڵانکردن و کوشتنی هاووڵاتییانی سوننەمەزهەبی ئەو ناوچانە کردووە.



موزاحم ئەلحوێت هەروەها رایگەیاند، ئەوان پێشتر داوایان لە ئەمریکا کردووە بیانپارێزێت و شەوی 29/11/2017ش ئەمریکییەکان هەواڵی ئەوەیان بە هۆزە عەرەبییەکانی نەینەوا داوە، کە ئەوان ئامادەن هێزێکی خۆیان بنێرنە ئەو ناوچانە بۆ پاراستنی خەڵکی سنوورەکە.

bas news-
Top