هۆزە عەرەبییەکانی نەینەوا: ئەمریکا هێزێک دەنێرێتە دەشتی نەینەوا
موزاحم ئەلحوێت، گوتەبێژی هۆزە عەرەبییەکانی دەشتی نەینەوا رایگەیاند، چەکدارانی حەشدی شەعبی دەستیان بە تاڵانکردن و کوشتنی هاووڵاتییانی سوننەمەزهەبی ئەو ناوچانە کردووە.
موزاحم ئەلحوێت هەروەها رایگەیاند، ئەوان پێشتر داوایان لە ئەمریکا کردووە بیانپارێزێت و شەوی 29/11/2017ش ئەمریکییەکان هەواڵی ئەوەیان بە هۆزە عەرەبییەکانی نەینەوا داوە، کە ئەوان ئامادەن هێزێکی خۆیان بنێرنە ئەو ناوچانە بۆ پاراستنی خەڵکی سنوورەکە.
باسنیوز
