پەیامێک لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
لە پەیامەکەیدا، حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی محەمەدی پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەربێت)، ”وەک هەمیشە“ پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی بۆ سەرجەم گەلانی عێراق، دراوسێ و جیهان دەنێرێت.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان هیوا دەخوازێ ”ئەم یادە پیرۆزە“ ببێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ئاشتی و سەقامگیری لە کوردستان و ناوچەکە.
دەقی پەیامەکە:
بە بۆنەی یادی لەداییکبوونی پێغەمبەر (محمد) "د.خ"، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەین، لەم بۆنەیەشدا وەک هەمیشە پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی بۆ سەرجەم گەلانی عیراق و دراوسێ و جیهان دەنێرین.
ئومێدەوارین ئەم یادە پیرۆزە ببێتە مایەی ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکان لە کوردستان و عیراق و ناوچەکەدا و هانی زیاتری هەموو لایەک بدات بۆ ڕەخساندنی زەمینەی لێبوردەیی و دۆستایەتی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەگەڵ یەکدیدا.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
٣٠/ تشرینی دووەم/ ٢٠١٧ زایینی – ١٢/ ربیع الاول/ ١٤٣٩ کۆچی
باسنیوز
