بوومەلەرزەیەکی دیکە هەرێمی کوردستانی هەژاند
ئەمڕۆ سێشەممە 2017/11/28، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕای گەیاند: "له‌زنجیره‌ی به‌رده‌وامبوونی بوومه‌له‌رزه له هه‌رێمی كوردستان دوای به‌رواری 2017/11/12، ئه‌مرۆ ئێوارە بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 4 پله په پێوه‌ری رێخته‌ر له دووری 18كم له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و به‌قوڵایی 10كم ڕوویدا".
کەشناسی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، بوومەلەرزەکە کاتژمێر 4:22 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕوویداوە و هاووڵاتییانیش هه‌ستیان پێكردووه و خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی نه‌بووه.
باسنيوز
