کۆمسیۆن داوا لە حکوومەت دەکات ڕۆژی ھەڵبژاردنەکان دیاری بکات

 کۆمسیۆن داوا لە حکوومەت دەکات ڕۆژی ھەڵبژاردنەکان دیاری بکات
سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و ڕاپرسی لە نووسراوێکدا بۆ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوا دەکات ڕۆژی ھەڵبژاردنەکان دەکات.

ھەندرێن محەمەد، سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی گوتی: "بۆ کۆمسیۆن وا باشە ھەر سێ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان بەیەکەوە بکرێت، ئەوکاتە کۆمسیۆنی دەست دەکات بە ئامادەکاری بۆ ھەرسێ ھەڵبژاردن و لەبەر ئەوەی کۆمسیۆن سەرپەرشتیی ڕیفراندۆمی کردووە، ئەو ئامادەکارییەش بۆ ھەڵبژاردنەکان لەو چوارچێوەیەدا دەبێت و بەتایبەت راھێنان بۆ کارمەندان و شارەزایی و کارکردنی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لەسەر سێکتەرەکانی ھەڵبژاردن".

سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە درێژەدا گوتیشی: "ئێستاش کۆمسیۆن پێڕەوێکی دەرکردووە بۆ پاککردنەوەی ناوی دەنگدەران و مردووەکان و دووبارەکان بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکرێت بۆ ھەڵبژاردنەکان و ئەم پرسەش چارەسەر بکرێت".

پێشتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە بە مەبەستی دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان، لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کۆدەبنەوە.









باسنيوز
Top