کەرکووک.. حەشدی شەعبی دوو دادەوەری عەرەبیان بۆ شارەکە ھێناوە

کەرکووک.. حەشدی شەعبی دوو دادەوەری عەرەبیان بۆ شارەکە ھێناوە


گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک-گەرمیان، ڕای دەگەیەنێت، حەشدی شەعبی دوو دادوەری عەرەبیان ھێناوە بۆ کەرکووک و بە ئارەزووی ئەوان دەجوڵینەوە.



عەدنان کەرکووکی، گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکووک-گەرمیان، ڕاگەیاند: "میلیشیاکانی حەشدی شەعبی، دوو بەناو دادوەری عەرەبیان لە کەرکووک داناوە، بە ئارەزووی ئەوان دەجوڵینەوە و ئێستاش حەشدی شەعبی ھانی خەڵک دەدەن بۆ ئەوەی سکاڵا لەدژی بەرپرسان لە دادگا تۆمار بکەن، سکاڵاکانش زیاتر لە سەر بەرپرسە کوردەکان دەکەن، ئەمەش بۆ مەبەستێکی دیکە بەکار دەھێنن و دەیانەوێت بەرپرسە کوردەکان لەوێ بدەنە دادگا و دادگایی بکرێن و حوکمیان بە سەردا بسەپێنرێت".



گوتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی، جەختی لەوەش کردەوە، کە ئەم بەشێکە لەو پیلانەی کە ئەوان دایان ناوە، بۆ ئەوەی جموجوڵی سیاسی لە کەرکووک کەم بکرێتەوە یان نەمێنێت، یاخود زۆر سنوورداری بکەن، تا وای لێبێت ھیچ بەرپرسێکی حزبە کوردستانییەکان نەتوانن بۆ کەرکووک بگەڕێنەوە.



گوتیشی: "میلیشیاکانی حەشدی شەعبی جگە لە پێشێلکارییەکانی تر، ئێستا دەستێوەردان لە دادگاش دەکەن".



ڕۆژی ١٦ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بەڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی یەکێتی، پەلاماری کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان دان دەستیان بە سەردا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کرد و نزیکەی ٢٠٠ ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون.
bas news-
Top