سێ كەسی دیكەی كوردی ئێزدی رزگار كران
(حوسێن قائیدی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت، "بە هەوڵی نووسینگەكەمان و هەندێك خێرخواز سێ كەسی دیكەی كوردی ئێزدی كە خەڵكی ناوچەكانی تل قەسەب و خانەسۆر و كۆچۆی سەر بە شارۆچكەی شنگالن و زیاتر لە سێ ساڵ بوو كەوتبوونە دەست داعش، ئەمڕۆ رزگار كران".
گوتیشی، "ئەو كەسانە بە هاوكاریی هێزەكانی پێشمەرگە و ئاساییش رزگار كراون و، هەوڵەكانمان بەردەوام دەبن بۆ رزگاركردنی كەسانی دیكەی ژێر دەستی داعش".
kdp-
