سەرۆک بارزانی لەگەڵ دوو ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی کۆدەبێتەوە
دیاری حوسێن، جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیانی پارتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 26/11/2017، سەرۆک بارزانی لەگەڵ هەردوو ئەنجومەنی سەرکردایەتیی (کەرکووک - گەرمیان) و (سلێمانی - هەڵەبجە) کۆدەبێتەوە.
ئەوەشی ڕوون کردەوە کە کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی ئاشکرا نەکرد.
باسنیوز
