سەرۆک بارزانی لەگەڵ دوو ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی کۆدەبێتەوە

 سەرۆک بارزانی لەگەڵ دوو ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی کۆدەبێتەوە
بڕیارە سەرۆک بارزانی لەگەڵ ھەردوو ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیان و سلێمانی - ھەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە.

دیاری حوسێن، جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک-گەرمیانی پارتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 26/11/2017، سەرۆک بارزانی لەگەڵ هەردوو ئەنجومەنی سەرکردایەتیی (کەرکووک - گەرمیان) و (سلێمانی - هەڵەبجە) کۆدەبێتەوە.

ئەوەشی ڕوون کردەوە کە کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی ئاشکرا نەکرد.










باسنیوز
Top