تەقینەوەیەک بازاڕێکی میللی بەغدا دەهەژێنێت
تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 26/11/2017 لە بازاڕێکی میللی لە ناوچەی نەهرەوان لە باشووری بەغدا لەڕێی بۆمبێکی چیندراوەوە، رووی داوە.
بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، بەهۆی تەقینەوەکەوە، هاووڵاتییەک گیانی لەدەست داوە و شەشی دیکەش بریندار بوون.
بەهۆی بێ کارایی هێزە ئەمنییە عێراقییەکان و بوونی دەیان گرووپ و میلیشیای چەکداری، رۆژانە تەقینەوە، رفاندن و کوشتنی هاووڵاتییان لە شارەکانی عێراق بە تایبەت لە بەغدا، روو دەدەن.
باسنیوز
