عێراق داواكارییه‌كی ئه‌مریكا و سعوودیه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه
ره‌زاق محیبس، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ده‌سه‌ڵاتدار، له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بغداد الیوم" گوتوویه‌تی: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی عێراق نه‌چووه‌ته هیچ به‌ره‌و میحوهرێكهوهو توانیوویه‌تی له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا سه‌ركه‌وتوو بێت و سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ و كرانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر هه‌موو لایه‌ن و میحوه‌ره‌كان په‌یڕه‌و كردووه، له دژی لایه‌كیان به‌ره‌ی به‌رامبه‌ری هه‌ڵنه‌بژاردووه. هه‌ر چه‌نده ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و سعوودیه ده‌یانویست عێراق بخزێننه به‌ره‌كه‌ی خۆیانه‌وه، به‌ڵام به‌غدا ره‌تیكردووه‌ته‌وه و نایه‌وێت ببێته لایه‌نێك له هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا كه له ناوچه‌كه‌دا رووده‌دات".
قسه‌كانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه له كاتێكدایه، كه به‌گوێه‌ری چه‌ندین راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی عێراق و دام ده‌زگاكانی به‌ته‌واوه‌تی كه‌وتوونه‌ته ژێر هه‌ژموونی ئێرانه‌وه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بڕیاربه‌ده‌ستی راسته‌قینه له به‌غدا، ئێرانییه‌كانن.
k24
