بیرمەندێکی جیهانی بۆ کورد: نیشانتان دەدەم تەنیا چیاکان دۆستتان نین
بێرنارد هێنری لێڤی، یرمەندی فەرەنسی و جیهانی و سینەماکار، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، کە رۆژی 28/11/2017، بە بەرچاوی نوێنەر و باڵیۆزی 193 وڵات لە نەتەوە یەکگرتووەکان، دەیسەلمێنێت، کە ئەو گوتەیە راست نییە، کە دەڵێن ”تەنیا چیاکان دۆستمانن“.
بەپێی زانیارییەکان، رۆژ 28/11/2017، بێرنارد هێنری لێڤی فیلمێکی سینەمایی ”پێشمەرگە“ لە نەتەوە یەکگرتووەکان نمایش دەکات، کە خۆی دەرهێنانی بۆ کردووە و تێیدا قارەمانێتیی پێشمەرگە لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش و رۆڵی لە پاراستنی جیهان، دەکات.
فیلمەکەی ئەو سینەماکارە فەرەنسییە لە بارەگای سەرکیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بە بەرچاوی باڵیۆزانی 193 وڵات، نمایش دەکرێت.
باسنیوز
