كه‌ركووك.. هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌ربازیی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى

كه‌ركووك.. هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌ربازیی میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 23/ 11/ 2017 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منى له‌ شارى كه‌ركووك، ڕای گه‌یاند، چه‌كدارانى نه‌ناسراو ته‌قه‌یان له‌ باره‌گایه‌كی هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانى سه‌ر به‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى كرد و هه‌ڵاتن.


سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ى كه‌ركووك، به‌ ماڵپه‌رى (غه‌د پرێس)ى سه‌ر به‌ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌مشه‌و ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كرده‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌ربازیی كه‌ له‌ ناوچه‌ى فه‌یله‌قه‌ له‌ ناوه‌ڕاستى شارى كه‌ركووك.


سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ دواى هیرشه‌كه‌، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ناوچه‌كه‌یان چوارده‌ور گرتووه‌ و به‌دواى هێرشبه‌ره‌كاندا ده‌گه‌ڕێن.



له‌ 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى هێرشیان كرده‌ سه‌ر شارى كه‌ركووك و به‌هاوكارى گروپێكى نێو یه‌كێتى، شاره‌كه‌یان داگیر كرد، له‌وكاته‌وه‌ دۆخى ئه‌منى شاره‌كه‌ تێكچووه‌ و چه‌ندین جار هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر میلیشیاكان.
bas news-
Top