گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ كه ٧٣ته‌رمی ئێزدییانی تێدا شاردرابووه‌وه، دۆزرایه‌وه
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی قه‌حتانییه به فڕانس پرێسی راگه‌یاندووه، قوربانییه‌كان ژن، منداڵ و پیاوی ئێزدین كه له سه‌ره‌تای داگیركردنی ناوچه‌كه له لایه‌ن داعشه‌وه، كوژراون و له‌و گۆره‌دا نێژراون.
(مه‌حما خه‌لیل) قایمقامی شنگالیش ده‌ڵێ، ''تا ئه‌م ساته، له ناوچه‌ی جیاوازی سنووری شارۆچكه‌ی شنگال، كه له ٢٠١١٥دا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له چنگی تیرۆریستانی داعش ڕزگاری كرد، ٣٧ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌گوته‌ی (مه‌حما خه‌لیل)، كۆی قوربانیانی نێو گۆڕه‌كه، له پێكهاته‌ی ئێزدین. ئه‌و ڕه‌خنه‌یشی له حكوومه‌تی عێراق گرت، كه هێشتا هیچ هاوكاریێكی خانه‌واده‌ی قوربانیان نه‌كردووه.
kdp-
