وەرزشوانێکی کورد لە ئەورووپا ڕێزی لە قوربانیانی بوومەلەرزەکەی کرماشان گرت

وەرزشوانێکی کورد لە ئەورووپا ڕێزی لە قوربانیانی بوومەلەرزەکەی کرماشان گرت
کاوە ڕەزایی، یاریزانی کوردی خەڵکی (گێڵانی‌ڕۆژئاوا)ی کرماشان کە ئێستا یاری بۆ یانەیەکی بەلجیکا دەکات، دوێنێ لە کاتی تۆمارکردنی گۆڵدا بۆ ڕێزلێنان لە قوربانیانی بوومەلەرزەکەی کرماشان، لە شادیکردن خۆی بوارد.

زانیارییەکان باس لەە دەکان ئەو یاریزانە کورد کە بۆ یانەی "شارلوای"ی بەلجیکا یاری دەکات، دوێنێ هەینی لە کاتی یاری لەگەڵ یانەی "میشلن" لە خولکی 12 دا گۆڵی تۆمار کرد، بەڵام بە نیشانەی ڕێزلێنان لە قوربانیانی بوومەلەرزەکەی کرماشان، هیچ شادی و خۆشییەکی نەکرد و ڕێزی بۆ دانان.

کاوە ڕەزایی هاوکات یاریزانی هەڵبژاردەی ئێرانە و بەمدوایانە گەڕاوەتەوە بەلجیکا، لە 12 یاریدا کە بۆ شارلوای ئەنجامی داوە، توانیویە 4 گۆڵ تۆمار بکات.

ڕێزدانانی ئەم وەرزشوانە کوردە لە قوربانیانی بوومەلەرزەکەی کرماشان و دەوروبەری لە کاتێک دایە کەلە ماوەی نزیک بە یەک هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە دە وەرزشوانی کورد کەلە ئاستی جیهان، ناوچە و ئێران شارەکاندا خەڵاتیان وەرگرتووە، خەلاتەکەی خۆیان پێشکەش بە قوربانیان و لێقەوماوانی بومولەرزەکەی کرماشان کرد و هاوکات چەندین هونەرمدنی کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران کەمپینیان بۆ کردنەوەی یارمەتی بە لێقەوماوان وەڕێخست.

کاوە ڕەزایی لەدایکبووی ساڵی 1992ی گێڵانی ڕۆژئاوای کرماشانە و لە ئەکادیمیای تۆپی پێی (خووزستان)ەوە دەستی بە یاری کردووە و پێشتر لە یانەکانی "زەوب ئاسنی ئیسفەهان، فوولادی خووزستان، ئیستقالالی تاران و سایپای ئەلبورز" یاریی کردووە و ساڵی 2008 لە جامی نەتەوەکانی ئاسیادا و لەناو گەنجانی خوار تەمەن 16 ساڵدا نازناوی باشترین گۆڵکاری مسۆگەر کرد.











باسنيوز
Top