سێشەممەی دابێ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆ دەبێتەوە
پارێزگای کەرکووک دوای ئەوەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەری رابردوو لەلایەن حەشدی شەعبی و هێزەکانی دیکەی عێراق بە هاوکاری ئێران و چاوپۆشی کردنی ئەمەریکا داگیر کرا، سەبارەت بە دۆخی ئێستای شاری کەرکووک ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە سنووری پارێزگای هەولێر کۆ دەبێتەوە.
ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک (محەمەد کەمال) بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێ، رۆژی سێشەممە کۆ دەبینەوە.
سەبارەت بە تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە (محەمەد کەمال) گوتی، کۆبوونەوەکە تایبەتە بە دۆخی کەرکووک.
گوتیشی، ئێمە بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەین بە مەرجێک کۆبوونەوەکە لە هەولێر یان کۆیە بێت، ئەگەر لە شوێنێکی دیکە بکرێت ئەوا ئێمە وەک ئەندامانی پارتی و، سەرۆکی ئەنجوومەنیش بەشدار نابین.
kdp-
