سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان: به‌غدا دانوستان نه‌كات، کشانەوە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق بژاردەیەکی کراوەیە
وه‌ك بڕیار بوو، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەگەڵ کۆنسووڵ و نوێنەری وڵاتان لە هەرێمی کوردستان کۆ بوونەوە و پەیامی هەرێمی کوردستانیان لەبارەی کێشەکانی هەولێر و بەغدا پێگەیاندن.
لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا (جەعفەری ئێمنیکی) جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: "پەرلەمانی كوردستان له‌م ماوه‌یه‌دا جالاكیی زۆری هه‌بووه له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها راسپاردەی تەواوی بۆ گفتوگۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا ئامادە کردووە و هیواخوازین زوو گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا دەست پێ بکات".
هاوكات (بێگەرد تاڵەبانی) سکرتێری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "هه‌موو ده‌زانین هه‌رێمی كوردستان به چ دۆخێك‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێ و پێوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌غدا له چ ئاستێكدایه، له‌م ڕووه‌وه وەکو پەرلەمانی کوردستان پەیامی خەڵکی کوردستان‌مان گەیاندە نێوەندە نێودەوڵەتییەکان و نوێنەرایەتیی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان".
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان راشیگەیاند "پەیامی ئێمە ئەوە بووە کە کورد میللەتێکی ئاشتیخوازە و دەیەوێت لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا دیالۆگی خۆی لەگەڵ بەغدا دەست پێ بکات، بۆ ئەو مەبەستەش ئێمە لە دانیشتنی رابردووی پەرلەماندا راسپاردەیەکی 18 خاڵیمان داوەتە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە تێیدا باسی هەموو ئەو خاڵ و ماددانەمان کردووە، کە لە رەشنووسی بودجەی عێراق ئێستا ئامادە کراوە، تاوەکو ئێستا نەچووەتە پەرلەمان و واژۆی لەسەر نەکراوە، بەڵام پێشێلکاریی زۆری مافە دەستوورییەکانی کوردستانی تێدایە، ئەوەش کاریگەرییەکی زۆر گەورە لەسەر بژێوی ژیانی خەڵکی کوردستان دادەنێت".
(بێگەرد تاڵەبانی) گوتیشی كه ده‌یانه‌وێ به‌ر له واژۆكردنی ره‌شنووسه‌كه "ئێمە دیالۆگمان بە لاوە گرینگە و پابەندبوونی خۆیشمان بە دەستووری عێراق دووپات کردووەتەوە، ئەگەر بێت و حکوومەتی عێراقیش پابەند نەبێت یاخود نەیێتە نێو دانوستاندن لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕه‌چاوی ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوانمان نه‌كات كه له ڕابردوودا كردوومانن، ئێمە لە بەیاننامەکە و ئەمڕۆیش دووپات‌مان کردەوە کە بژاردەی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق بژاردەیەکی کراوەیە و پەرلەمانی کوردستان کار بۆ دەستەبەرکردنی کۆدەنگی لەو بوارەدا دەکات. به‌ڵام به‌ر له‌م هه‌نگاوه دانوستانمان به لاوه گرینگه.''
kdp-
