لێقەوماوێک لە سەرپێڵ‌زەهاو: با ئێران وەک فەلەستین و سووریا یارمەتیی ئێمەش بکات

 لێقەوماوێک لە سەرپێڵ‌زەهاو: با ئێران وەک فەلەستین و سووریا یارمەتیی ئێمەش بکات
هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندێکی سەر بە شاری سەرپێڵ‌زەهاو لە پاریزگای کرماشان باسی کارەساتی بوومەلەرزەکە دەکات و دەڵێت ئێران یارمەتیی وڵاتانی سووریا و و فەلەستین دەکات، بەڵام ئاوڕ لە ئێمە ناداتەوە.

پیرەپێاوێکی گوندی دانیشتووی گوندی "کوییک سەیفووری"ی سەر بە سەرپێڵ‌زەهاو لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەڵێت: "هیچ بەرپرسێکی حکوومەت هیچ یارمەتییەکیان پێ نەکردووین و تەنیا ئاوی خواردنەوەیان بۆ هێناوین، من چی لە ئاو بکەم".

لە درێژەدا دەڵێت: "لەم گوندەدا 80 کەسمان گیانیان لەدەست داوە و گوندەکە بە یەکجاری خاپوور بووە و کەس ئاوڕی لێ نەداوینەتەوە".

لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە دیار دوو ڕۆژ دواتر گیراوە هاووڵاتییەکی دیکە کە شۆفێری سۆڤەڵێکە دەڵێت: "هەر لەم گوندە بۆ خۆم گۆڕم بۆ 141 کەس هەڵکەندووە کە گیانیان لەدەست داوە و خاکم بەسەدا کردوون".

لە بوومەلەرزەکە لە کرماشان و شارەکانی سەرپێڵ‌‌زەهاو، قەسری شیرین، سەلاسی باوەجانی، ئەزگلە و تازئاوا و کرێند و شائاباد و گەندەکانی دەوروبەریان ڕووی داوە، زیاتر لە 600 کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 10 هەزار کەسیش بریندار بوون و نوێنەری کرماشان لە پەرلەمانی ئێران دەڵێت ژمارەی کوژراوەکان زیاترە لە یەک هەزار کەس و ئەو ئامارەی لە میدیاکانی ئێرانەوە بڵاو دەبنەوە دوورن لە ڕاستییەوە.









باسنيوز
Top