شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌

 شاندی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان و گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌
وابڕیارە پێنجشه‌ممه‌ شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان کۆببنەوە و تاوتوێی چەند پرسێک بکەن.



نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و باژێروانی بزووتنەوەی گۆڕان لە پارێزگای ھەڵەبجە ، ڕاگەیاند: "پێنجشەممە(16-11-2017) شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لەشاری سلێمانی کۆدەبنەوە و تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگ دەکەن".

گوتیشی: "ئەجێندای کۆبوونەوەکەی گۆڕان و پارتی خۆی لە ڕێککەوتنی سیاسی نێوان پارتی و لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان دەبینێتەوە، چونکە ئەم دۆخە چەق بەستووەی ئێستا پێویستی بەچارەسەرکردن ھەیە بێگومان چارەسەرکردنی ئەم دۆخە بەڕێککەوتنی پارت و لایەنە سیاسیەکان دەکرێت".



ئاماژەی بەوەشکرد: "ھەرچەندە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بۆخۆی کارێکی باشە بەڵام ئێمە هیوای ئه‌وه‌ ده‌خوازین كه‌ کۆبوونەوەکەی پێنجشه‌ممه‌ ھەنگاو بۆ چارەسەرکردی کێشەکانی بنێت".




باسنیوز
Top