بەرەی توركمانی: په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان و توركیا به‌ره‌و باشی دەچێ
ئایدن مه‌عروف رایگەیاند كە توركیا له رووی مرۆییه‌وه، به بێ جیاوازی یارمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات.
پەرلەمانتار ئایدن مه‌عروف كە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی به‌ره‌ی توركمانیە، سوپاسی حكوومه‌تی توركیای كرد بۆ یارمه‌تییه‌كانی لە به هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه، به تایبه‌ت له ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه.
ئایدن مه‌عروف ئەوەشی راگه‌یاند "به داخه‌وه له چه‌ند رۆژی رابردوو بوومه‌له‌رزه رووی دا له هه‌رێمی كوردستان، توركیا یه‌كه‌م وڵات بوو كه به هانای لێقه‌وماوانی ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه بێت و پاڵپشتییه‌كی زۆری كرد له رێگه‌ی رێكخراوه‌كانییه‌وه".
گوتیشی "هه‌ر له ساته‌كانی یه‌كه‌می بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه توركیا به گشتی و لێپرسراوانی توركیا له سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و رێكخراوه‌كانی مانگی سوور و ئافاد و تیكا په‌یوه‌ندییان به لێپرسراوانی هه‌رێم كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌زووترین كات یارمه‌تییه‌كانیان بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرن، ئه‌مه هه‌نگاوێكی زۆر باشه، هه‌نگاوێكی مرۆییه، توركیا پێشتریش رایانگه‌یاندبوو به هیچ شێوه‌یه‌ك سزای خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ناده‌ن و ئه‌وان ئه‌و بارگرژییانه‌ی كه روویاندا كه زیاتر سیاسییه و هۆكاره‌كه‌شی هه‌رێمی كوردستانه وایكرد په‌یوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و خراپی بڕوات، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمیش له‌گه‌ڵ توركیا باش بێت، چونكه توركیا وڵاتێكی زۆر گرنگه و گرنگ و بایه‌خی به پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتی و مرۆیی و سیاسه‌تی خاوێن ده‌دات له هه‌رێم، بۆیه پاڵپشتیی توركیا بۆ خه‌ڵكی كوردستان و پێكهاته‌كانی باشن".
هەروەها گوتی "توركیا به بێ جیاوازی یارمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له رووی مرۆییه‌وه ده‌دات، هیوادارین ئه‌مه‌ش ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ پێشتر، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر خۆمان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان راده‌وه‌ستێت، چونكه ئێمه هۆكار بووین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌ره‌و گرژی بچن، بۆیه پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له رووی سیاسی و دیپلۆماسیشه‌وه به‌ره‌و باشتر بچن".
bas news-
