سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌: ئاماده‌ین له‌ گه‌ڵ پارتى دیموكراتى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی بكه‌ینه‌وه‌

 سه‌ركرده‌یه‌كی په‌كه‌كه‌: ئاماده‌ین له‌ گه‌ڵ پارتى دیموكراتى كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی بكه‌ینه‌وه‌
پارتى كرێكارانى كوردستان، داوای ئاساییكردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ پارتى دیموكراتى كوردستان و سه‌ركرده‌یه‌كیان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده‌ن ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى له‌ سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا له‌نێوان هه‌ردوو، واژۆ كراوه‌، زیندوو بكه‌ینه‌وه‌.

دۆران كالكان، سه‌ركرده‌ له‌ پارتى كرێكارانى كوردستان (PKK)، به‌ میدیاكانى نزیك له‌ حزبه‌كه‌ى ڕاگه‌یاند: "ئاماده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى دیموكراتى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانمان ئاسایی بكه‌ینه‌وه‌ و ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ زیندوو بكه‌ینه‌وه‌، كه‌ له‌ ساڵى 1982 واژۆ كراوه‌".

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی (په‌كه‌كه‌) ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ بۆ گه‌لى كوردستان، ڕێككه‌وتنه‌كه‌ ڕۆڵى پۆزه‌تیڤى ده‌بێت، گوتیشی: "ئێمه‌ ئاماده‌ین هه‌ركاتیك بڕگه‌كانى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌، جێبه‌جێ بكه‌ین".

وه‌ك ئه‌و سه‌ركرده‌ گێڕایه‌وه‌، له‌ ساڵى 1982 پارتى دیموكراتى كوردستان و پارتى كرێكارانى كوردستان، ڕێككه‌وتنێكان بۆ كاركردن له‌سه‌ر كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی و هاریكاری له‌نێوان هه‌ردوولا، واژۆ كرد.









باسنيوز
Top