خورماتوو.. ھاتنی فەوجەکەی سەرۆکایەتیی کۆمار ھەڵوەشێنرایەوە

 خورماتوو.. ھاتنی فەوجەکەی سەرۆکایەتیی کۆمار ھەڵوەشێنرایەوە
ھاتنی فەوجێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بۆ خورماتوو ھەڵوەشێنرایەوە، بەرپرسێکیش دەڵێت "ھاتنی ئەو ھێزە ھیچ لە دۆخەکە ناگۆڕێت".

ئەرسەلان عەلی، بەرپرسی لیژنەی ناوچەی خورماتووی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند: "بڕیار بوو فەوجێکی سەرۆکایەتیی کۆمار بۆ خورماتوو بھێنرێت، بەڵام دوای ئەوەی لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە خورماتوو خۆپیشاندانێکیان دژ بە ھاتنی ئەو ھێزە ئەنجام دا، ئیتر بڕیاری ھاتنیان ھەڵوەشێنرایەوە".

ئەو بەرپرسەی پارتی، ئەوەشی خستە روو، کە تەنانەت ئەگەر بێت و ئەو فەوجەی پاسەوانانی سەرۆکایەتیی کۆماریش بھێنرێت بۆ خورماتوو، ھیچ لە بارودۆخەکە ناگۆڕێت، گوتیشی: "ئێمە داوا دەکەین حەشدی شەعبی لە خورماتوو دەربکرێت و پێشمەرگە و ئاسایش بگەڕێنەوە بۆ شارەکە، چونکە دۆخی خورماتوو ھەر وەک خۆیەتی و ئاوارەکانی خورماتووش ناتوانن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

بڕیار بوو لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەوە فەوجێکی پاسەوانانی سەرۆکایەتیی کۆمار بھێنرێت بۆ خورماتوو، بەڵام ئێستا ئەو بڕیارە ھەڵوەشێنراوەتەوە.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 16/11/2017، بەچاو ساخیی گرووپێکی ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سوپای عێراق، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و حزبولڵای لوبنانی بە سەرپەرشتیی و بەشداریی سوپای پاسدارانی ئێران ھێرشیان کردە سەر خورماتوو و کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی ئەو سنوورەیان داگیر کرد و ھەزاران ھاووڵاتیی روویان لە ھەرێمی کوردستان کرد.









باسنیوز
Top