بوومەلەرزە مەرزێکی ھەرێمی کوردستان دادەخات

 بوومەلەرزە مەرزێکی ھەرێمی کوردستان دادەخات
جارێکی دیکە بوومەلەرزە لە شارەدێی (بەمۆ)ی سەر بەھەڵەبجە و تەنگەکەی سەرتەکی دا، بەوھۆیەوە مەرزێکی ھەرێمی کوردستان و ڕێگایەک داخرا.

عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری شارەدێی (بەمۆ)ی سەر بە ھەڵەبجە،ڕای گەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 15/11/2017، جارێکی دیکە بوومەلەرزە لە ناوچەکەی دایەوە و بەوھۆیەوە ڕێگەی سنووری گەرمیان بە شارەدێی بەمۆ بەھۆی ڕووخانی شاخی سەرتەکی بەمۆ و تەنگەکەی سەرتەکەوە، داخراوە".

گوتیشی: "ئەو ڕێگەیەی داخراوە، تەنیا ڕێگەی شارەدێکە و مەرزی (پشتە) بە گەرمیانەوە دەبەستێتەوە، ھەروەھا بەھۆی ئەو ڕووداوەوە، مەرزی (پشتە)مان بە مەبەستی پاراستنی گیانی شۆفێران داخستووە".

داخستنی ئەو ڕێگەیە بەھۆی بوومەلەرزەوە لەکاتێکدایە، کە دوێنێ پاش پاککردنەوەی پاشماوەکانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی یەکشەممە، ئەو ڕێگەیە کرایەوە.








باسنیوز
Top