فراکسیۆنی پارتی: ئەگەر هەیە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق بکشێینەوە
عەرفات کەرەم، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق (پەرلەمان)، ڕاگەیاند، حکوومەت و پەرلەمانی عێراق چەندین بریاریان دژی گەلی کوردستان دەرکرد بۆیە بەشێک لە پەرلەمانتارانی کوردستان بایکۆتی کۆبوونەوەکانیان کرد.
عەرەفات کەرەم بە ئاماژەکردن بەوەی سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لێ کردوون بگەڕێنەوە دانیشتنەکان، رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیار لەبارەی گەڕانەوە یان نەگەڕانەوە دەدەن و ”ئەگەر بزانین بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لە %17ـەوە بۆ %12 کەم دەکرێتەوە و بڕیارەکانی دیکەی دژ بە کوردستان ھەڵناوەشێنەوە، ئەوا یەکێک لە بژاردەکانمان کشانەوەیە لە پرۆسەی سیاسی عێراق“.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بەپێویستیشی زانی فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق ”بێتە سەر خەت و وەڵامی هەبێ، چونکە ئەو پارێزەری دەستوورە“ و حکوومەتی عێراقیش مافە دەستوورییەکانی کورد پێشێل دەکات.
bas news-
