مەلا بەختیار داوای لێکۆڵینەوەی پەرلەمان لە خیانەتەکەی 16ی ئۆکتۆبەری گرووپێکی یەکێتی دەکا
لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا دەکات، لێکۆڵینەوە لە خیانەتەکەی 16ی ئۆکتۆبەر دەکات کە ئەو بە “کەتنی 16ی ئۆکتۆبەر” وەسفی کردووە و باسیش لە ڕاپۆرتێکی هەفتەنامەی دەکات.
لە نووسینێکیدا کە بە ناونیشانی (ڕۆژانە یەک ملیۆن دۆلار دەدزرێ) لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە، مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، ئاماژەی بەوە داوە: راپۆرتێكی به مانشێتی (رۆژانه یه‌ك ملیۆن دۆلار بۆ گرووپی خیانه‌ته‌كه‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ناو یه‌كێتی ده‌ڕوات) بڵاو کردووەتەوە”.
هەروەها نووسیویەتی: “دوای كه‌تنی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، داوای لێكۆڵینه‌وه و سزادانی تاوانبارانم كردووه. له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه‌ش ده‌ڵێم، با په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیاری لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه بدات و كه ساغبووه‌وه، دادگا توندترین سزا بسه‌پێنێ”.
هەر لەو نووسینەیدا مەلا بەختیار پرسیویەتی: “ئه‌ی دز و دزییه‌كانی پێشتر و ئه‌و دزییانه‌ی له گه‌لێ بواری دیكه‌دا ده‌كرێن، چی‌یان لێ كراوه؟ كوردستان، بانێك و دوو ڕه‌شه‌بای دزیی نییه. دڵنیام، هه‌تا دزه‌كان ریسوا نه‌كرێن، جارێكی تر متمانه‌ی رای گشتی بۆ یه‌كێتی و پارتی و هه‌ر لایه‌كی تریش ناگه‌ڕێته‌وه”.
ئاژانس ئەوەیان ئاشکرا کرد کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ڕۆژانە دەیان هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاخ لە کەرکووکەوە ڕەوانەی دەرەوە دەکەن و ڕۆژانەش ملیۆنێک دۆلار بۆ گرووپی خیانەتکارانی 16ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڕوات.
ڕۆژی 16ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، میلیشیاکانی (حەشدی شەعبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی) بە ڕێککەوتن لەگەڵ گرووپێکی یەکێتی، پەلاماری خورماتوو، کەرکووک و خانەقینیان دا و دەستیان بەسەر داگرت و سەدان هاووڵاتیی کوردیان شەهید و بریندار کرد و نزیکەی 200 هەزار کەسیش لەو سنوورە ئاوارە بوون.
ڕۆژی 18ی ئۆکتۆبەر کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی لە پەیامێکدا ڕای گەیاند: ”ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و خورماتوو لە ئەستۆی کاڵفامەکانی نێو یەکێتی دایە“.
bas news-
