زانیارى نوێ له‌باره‌ى بومه‌له‌رزه پێشبینیكراوهكهى عێراق و ئێران
عه‌بدوڵا عنهزى، سه‌رپه‌رشتیارى تۆڕى نیشتمانى كوه‌یتى بۆ بومه‌له‌رزه‌زانى، ڕای گه‌یاند: "ئه‌و جۆره هه‌واڵانه ناڕاستن، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ماڵپه‌ره‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك تائێستا ناتوانرێت پێشبینی ڕوودانى بومه‌له‌رزه بكرێت".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه هاوكات ده‌زگاى جیۆلۆجى ئه‌مریكا هه‌مان هه‌واڵى ڕه‌ت كرده‌وه و ڕای گه‌یاند، تائێستاش زانست نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ى پێشبینی بومه‌له‌رزه بكات.
شەوی یەكشەممە 12ی تشرینی دووه‌می2017، بوومەلەرزەیەكی بەهێز هه‌رێمى كوردستان و كوردستانى ڕۆژهه‌ڵات و پارێزگاكانى عێراقی هەژاند، كه به‌هۆى ئه‌و بومه‌له‌رزه‌وه له هه‌رێمی كوردستان هه‌شت كەس گیانیان لەدەستدا و 321 كەسیش بەهۆی ترسان و برینداربوونەوە رەوانەی نەخۆشخانەکان کران.
لە رۆژهەڵاتی کوردستانیش بەپێی دوایین ئامار 445 کەس گیانیان لەدەستداوە حه‌وت هەزار و 370 کەسیش برینداربوون، زیانێكى مادیش زۆر به‌ر شاره كوردستانییه‌كان، كه‌وت.
باسنيوز
