دایکی شێرکۆ بێکەس کۆچی دوایی کرد

 دایکی شێرکۆ بێکەس کۆچی دوایی کرد
دایکی شێرکۆ بێکەس، شاعیری ناسراو و کۆچکردووی کورد، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەمریکا و لە تەمەنی 99 ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 14/11/2017، ھەڵۆ شێرکۆ بێکەس، کوڕی (شێرکۆ بێکەس)، لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا، ڕای گەیاند: "نەنکم (شەفیقە سەعید)، کە دەکاتە دایکی باوکم (شێرکۆ بێکەس)، لە ئەمریکا و لە تەمەنی 99 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد".

ماوەیەکی زۆر خاتوو شەفیقە سەعید لەسەر جێگا کەوتووە و نەخۆش بوو، ئێستاش لە دەرەوەی وڵات، گیانی لەدەست داوە.










باسنيوز
Top