پەرلەمانتارێک: بە كەمكردنەوەی بڕە بودجەی هەرێمی كوردستان لە پرۆسەی سیاسی دەكشێنەوە

 پەرلەمانتارێک: بە كەمكردنەوەی بڕە بودجەی هەرێمی كوردستان لە پرۆسەی سیاسی دەكشێنەوە
شاندێكی پەرلەمانتارانی كورد، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە باڵوێزی ئەمریكا لە بەغدا ڕایان گەیاندووە، لە ئەگەری كەمكردنەوەی بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە، لە پرۆسەی سیاسی لە عێراق دەكشێنەوە.

ڕۆژنامەی حەیاتی لەندەنی، ئاشكرای كردووە كە ژمارەیەك لە پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دیدارێكیان لەگەڵ دۆگلاس سیلیمان، باڵوێزی ئەمریكا لە عێراق ئەنجام دا و لەو دیدارەدا پەرلەمانتارانی كورد بەو باڵوێزەیان ڕاگەیاندووە كە ئەگەر حكوومەتی عێراق بەشە بودجەی ساڵانەی هەرێمی كوردستان لە %17 كەم بكاتەوە بۆ %12.67، ئەوا بڕیاریان داوە لە پرۆسەی سیاسیی عێراق بكشێنەوە.

پێشتر حكوومەتی هەرێمی كوردستان، كەمكردنەوەی بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە، بۆ ساڵی 2018ی ڕەت كردەوە.








باسنيوز
Top