سیستانی فەتوایەک لەبارەی بوومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەرەدکات

 سیستانی فەتوایەک لەبارەی بوومەلەرزەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەرەدکات
مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رێگا بە هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، دەدات.

پەیڕەوانی ئێرانیی ئایەتوڵلا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق داوای هەڵویستی سیستانییان کردووە لەبارەی هاوکاریکردنی هاووڵاتییانی رۆژهەڵاتی کوردستان و نووسینگەی سیستانیش وەڵامیان دەداتەوە.

ئایەتوڵلا عەلی سیستانی لە وەڵامەکەیدا، کە نووسینگەکەی بڵاوی کردووەتەوە، دڵگرانیی خۆی نیشان داوە و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان خواستووە.

مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رێگای بە پەیڕەوانی خۆی داوە، نیوەی پارەی کۆکراوەی مەزارەکانی شیعە لە ناوچەکانیان، وەک هاوکاری بگەیەننە هاووڵاتییانی زیانلێکەوتووی رۆژهەڵاتی کوردستان.

سەنتەری بوومەلەرزەکە، کە کاتژمێر 9:20 خولەکی شەوی یەکشەممە 12/11/2017 رووی داوە، لە نزیک هەڵەبجە بووە و گەیشتووەتە 7.4 پلەی رێختەر، کاریگەرییەکەشی گەشتووەتە شارەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان، بەغدا و مووسڵ و تەنانەت کوێتیش.

بەپێی ئامارەکان، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە، جگە لە وێرانبوونی هەزاران خانووی هاووڵاتییان، نزیکەی لە 450 کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە 7000 کەسی دیکەش بریندار بوون، کە زۆرترین قوربانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان بووە.








باسنيوز
Top