حکومەتی هەرێم: پێویستە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لەبارەی مادەی یەکەمی دەستوورەوە ببێتە بنەمای دیالۆگ
حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە "وه‌ك چۆن هه‌میشه هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى كردووەته‌وه كه پابه‌ندى گرتنه‌به‌رى ڕێگه‌ى ده‌ستوورى و یاسایییه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆییه‌كانى نێوان ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان و هه‌رێم، له ڕوانگه‌ى هه‌ڵوێستى ڕوونمانه‌وه به پێشوازیكردن له هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك به‌م ئاراسته‌یه، له پێش هه‌مووشیانه‌وه ده‌ستپێشخه‌ریى ئایه‌توڵا عوزما سه‌ید سیستانى و هه‌ندێك له كه‌سایه‌تییه عێراقییه‌كان و وڵاتانى دۆستى گه‌لى عێراق به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوورى عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان، ڕێز له‌و ڕاڤه‌كردنه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى بۆ مادده‌ى یه‌كه‌م له ده‌ستوور ده‌گرین".
حکومەتی هەرێم ئەوەشی وتووە کە "دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه بڕوامان وایه كه پێویسته ئه‌مه ببێته بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌سپێكردنى دیالۆگێكى نیشتمانیى گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان له ڕێگه‌ى جێبه‌جێكردنى ته‌واوى هه‌موو مادده‌كانى ده‌ستوورى عێراقه‌وه به جۆرێك ببێته هۆى زامنكردنى پاراستنى ماف و ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى هاتوو له ده‌ستووردا به‌و پێیه‌ى ئه‌مه تاكه ڕێگه‌یه بۆ زامنكردنى یه‌كێتیى عێراق وه‌ك له مادده‌ى یه‌كه‌مى ده‌ستووردا هاتووه".
ئەوەش لە کاتێکدایە، له‌سه‌ر داواى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، دادگاى باڵاى فیدراڵى له ڕۆژى ٦ ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ بڕیارى ژماره ١٢٢ى ده‌ركرد سه‌باره‌ت به ڕاڤه‌كردنى مادده‌ى یه‌كه‌م له ده‌ستوورى عێراق كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى "كۆمارى عێراق ده‌وڵه‌تێكى فیدراڵیى سه‌ربه‌خۆیه، خاوه‌ن سه‌روه‌ریى ته‌واوه كه سیسته‌مى حوكمڕانى تیایدا كۆماریى په‌رله‌مانیى دیموكراتییه، ئه‌م ده‌ستووره زامنى یه‌كێتیى عێراقه".
