عەبدولجەبار لعێبی: بەشێک لە داهاتی بە قاچاغبردنی نەوت بۆ گرووپێکی ناو یەکێتییە
عەبدولجەبار لعێبی، وەزیری نەوتی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک، رایگەیاند، ئێستا رۆژانە420 هەزار بەرمیل نەوت لە کەرکووک بەرهەم دەهێندرێت.
عەبدولجەبار لعێبی هەروەها رایگەیاند، وەزارەتەکەی هەوڵ دەدات ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی کەرکووک بگەیەنێت یەک ملیۆن بەرمیلی رۆژانە و ”پاڵاوگەیەکیش لە کەرکووک دروست دەکەین“.
باسنیوز
