چاودێرێکی سیاسی: پێگەی هەرێمی کوردستان بەهێزە و قەیرانەکان تێدەپەڕێنێت
(سۆران سێوكانه‌یی)، چاودێری سیاسی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''هه‌رێمی كوردستان، هه‌رێمێكی به‌هێزه و ئه‌و گرفتانه‌ی حكوومه‌تی به‌غدا له به‌رده‌میدا دروستیان ده‌كات تێ‌یان ده‌په‌ڕێنێت و به به‌هێزیی خۆی ده‌مێنێته‌وه و به‌هێزتریش ده‌بێت.''
له‌باره‌ی ئاینده‌ی ناوچه‌كەوە، (سێوكانه‌یی) ده‌ڵێت: ''ئێستا له ناوچه‌كەدا به‌ره‌ی شیعه به‌ره‌و لاوازی ده‌ڕوات، بۆیه له‌گه‌ڵ لاوازکردنی به‌ره‌ی شیعه و ده‌وڵه‌تی ئێران له ناوچه‌كهدا، ڕاسته‌وخۆ عێراقیش زۆر لاواز ده‌بێت، له‌م كاته‌دا هه‌رێمی كوردستان به‌هێز ده‌بێته‌وه، چونكه بینیشمان ئه‌وه به‌غدا نه‌بوو به‌ته‌نیا بتوانێت هێرشی سه‌ربازی بكاته سه‌ر كوردستانی باشوور.''
ئه‌و چاودێرە سیاسییه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات: ''ئێستا دنیا، دنیای گۆڕانكارییە ڕادیكاڵه‌كانه، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، گۆڕانكارییه‌كی به‌هێز ڕوو بدات، كه عێراق له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، شتێك نه‌مێنێت به ناوی ده‌وڵه‌تی عێراق.''
له‌باره‌ی كارەساتی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ئێستاوە، ناوبراو ده‌ڵێت: ''كوردستانی ئێستا جیاوازه له ڕۆژانی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر و دوای ئەو ڕۆژە، چونكه ئێستا كوردستان خۆی گرتووه‌ته‌وه، هاوکێشەکانیش به قازانجی كوردستان ده‌شكێته‌وه، هه‌نگاو به‌ره‌و به‌هێزی ده‌هاوێژێت.''
kdp-
