ئێران داوایه‌کی سەرۆکی فەرەنسا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه
(به‌هرام قاسمی)، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران هۆشداریی دایه پاریس که به هه‌ڵه که‌س تاوانبار نه‌کات و داوای کرد فەرەنسا ڕاست و دووربین بێت له‌مه‌ڕ کێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
(قاسمی) له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا گوتیشی، پاریس به هه‌ڵه تاران تاوانبار نه‌کات، ئه‌مانه قسه‌ی چه‌ند وڵاتێکی که‌نداوه، که ده‌یانه‌وێ ناوبانگی ئێران له دنیادا لهککهدار بکه‌ن.
(ئه‌مانوێل ماکرۆن) سەرۆکی فەرەنسا ڕایگه‌یاندووه، سیسته‌می مووشه‌کی بالیستیی تاران جێی مه‌ترسییه و ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئێران له‌م ڕووه‌وه گفتوگۆ بکرێت. له ڕاگه‌یه‌ندراوێکی دواتردا (به‌هرام قاسمی)، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌م گفتوگۆیه‌ی ڕه‌ت کردووه‌ته‌وه.
kdp-
