بوومەلەرزەیەکی دیکە سلێمانی هەژاند
بەپێ زانیارییەکان کەمێک پێش ئێستا بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.9 پلە سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری هەژاند.
شەوی ڕابردوو، بومەلەرزەیەكی بەهێز كە گوڕەكەی 7.2 بوو بەپێوەری رێختەر، زۆربەی شارەكانی هەرێمی كوردستان و رۆژهەڵاتی كوردستان و عیراقی گرتەوە، کە تێیدا 8 هاووڵاتیی لە هەرێمی كوردستان گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە 200 هاووڵاتیی دیكە برینداربوون و هەروەها هەر بە هۆی بومەلەرزەوە بەگوێرەی زانیارییەكان لە رۆژهەڵاتی كوردستانیش 350 هاووڵاتی گیانیان لە دەست داوە و سەدانی دیكەش برینداربوونە.
باسنیوز
