پەرلەمانی کوردستان کار بۆ پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیان دەکات

 پەرلەمانی کوردستان کار بۆ پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیان دەکات
جێگری سەرۆكی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، بۆ دەركردنی پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتی هەوڵێكی جدی هەیە.

نازم هەركی، جێگری سەرۆكی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: "بڕیارە ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لێژنە پەیوەندیدارەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان لە پەرلەمانی كوردستان كۆ ببنەوە، هەروەها گفتوگۆ لەسەر بابەتی لێبوردنی گشتی دەكەن بۆ ئەوەی بگەنە دەرئەنجامێك بۆ ئەوەی یاسایەك بۆ لێبوردنی گشتیی زیندانیان دەربكرێت".

جێگری سەرۆكی لێژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە پەرلەمانی کوردستان لە درێژەدا دەڵێت: "زیندانیان و كەسوكارەكانیان زۆر داوای ئەو پرۆژە یاسای لێبوردنی گشتییە دەكەن، بۆیە كاری جدی لەسەر دەكرێت تا ئەو یاسایە دەربكرێت".

لە کۆتاییدا ڕوونیشی كردەوە: "ناوەڕۆكی یاسای لێبوردنی گشتی لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیە دەبێ لە نێوان لێژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەبێ بۆ ئەوەی بزانین ئەو یاسایە كێ دەیگرێتەوە، یان كێ ناگرێتەوە؟.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، كاتێ: "ڕاپۆرت لەسەر ئەو بابەتە لەلایەن لێژنە پەیوەندیدارەكانەوە ئامادە کراوە و ئەوا ئاراستەی پەرلەمان دەكرێت بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بكەن و دواتر پەسەندی بكەن".









باسنیوز
Top